Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی بەشداری له‌ڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری چیک دەکات

ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ ۲۰۲۰/۱۰/۲۰، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌شارى هه‌ولێر بەشداریی لەڕۆژی نیشتیمانیی کۆماری چیک کرد.
لەبۆنەکەدا هێمن هەورامی بەناوی پەرلەمانی کوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایى لەکونسوڵی گشتیی کۆماری چیک لەهەرێمی کوردستان و لەڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه‌ له‌گەلی چیک کردو جەختی لەبەردەوامیی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک کردەوە.
شایەنی باسە کۆماری چیک پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیەو لەڕابردوودا هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەتایبەت لەشەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.