لێژنه په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌کانی كۆلیژى پۆلیته‌كنیكى ئاكرێ دەکات
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆکێشە و گرفتەکانیان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/١٠/٢٠٢٠ لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، به‌سه‌رۆكایه‌تىی د.عبدالسلام دۆله‌مه‌رى و به‌یاوه‌رى د.گلاوێژ عبید و ئاشنا عبدالله ئه‌ندامانى لێژنه‌کە، سه‌ردانى كۆلیژى پۆلیته‌كنیكى ئاكرێیان كرد، وله‌لایه‌ن راگر و ده‌سته‌ى كارگێرى كولیژه‌كه پێشوازیان لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌یەکدا، وێرای دەستخۆشی لێژنەکە بۆ ستافی کۆلیژی پۆلیتەکنیکی ئاکرێ ، کەهۆکارێک بوونە بۆ پێشکەوتنی ئاستی زانستی دەڤەرەکە، هاوکات باسیان له كێشه‌و گیروگرفته‌كانى کۆلێژەکە كرد و بەڵێنیاندا بەدواداچوونی زیاتر بۆ کێشە و گرفتەکان بکەن و لەگەڵ لایەنی پەیوەندییدار هەوڵی چارەسەرکردنیان بدەن.
لەلای خویه‌وه د. منهل عبدال ڕاگری کۆلیژی پۆلیتەکنیکی ئاکرێ، خۆشحاڵی خۆى بەو سەردانەی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەربڕی،و کورتەباسێکی لەسەر پرۆسەی خوێندن لە کۆلیژەکەیان بۆ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە خستەروو، هاوکات داوایان کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زانکۆی ئاکرێ بکرێتەوە و سەرجەم ئەو کۆلێژانە لەخۆ بگرێت کە لەیستا دا لە قەزای ئاکرێ بوونیان هەیە.