لیژنەی شەهیدان تاوتوێی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدیەكان دەكات
بەمەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدیەكان، ئەمڕِۆ 2020/10/27، لیژنەی كاروباری شەهیدان وجینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەممەد میرخان سەرۆكی لیژنە، و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەری سەرۆكی لیژنە،و ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكاران لیژنەكە، کۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەکەدا، لیژنەكە تاوتوێی میكانیزم و چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئێزیدیەكانی كرد، و لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە گفتوگۆ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئەم تاوانەی تیرۆریستانی داعش کرا .
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەكە بڕیاریدا نووسراوی فەرمی لە رێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم بکات، بۆ ئەوەی لیژنەی شەهیدان لەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەکان ئاگاداربكاتەوە، و كار بۆ بەجینۆسایدناساندنیان بكەن.