لیژنەی ئاوەدانکردنهوهو وەبەرھێنان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات
![](/media/6864/kurdistan_parliament_lawadankrdnawa.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132482796680000000)
بەمەبهستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشهمه 2020/10/27، لیژنەى ئاوەدانکردنهوهو وەبەرھێنان، بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەنداندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
دەسپێکی کۆبوونەوەكه سەرجەم ئهو نۆسراو و ڕاپۆرتانهی بەلیژنەكه گەیشتبوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان، ئەوانەی پێویستیى بەوەڵامدانەوه ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ھەر لەکۆبوونەوەكهدا گفتوگۆ كرا لەسەر پلان و بەرنامەی کاری لیژنەكه بۆ سهردان و بەدواداچوونەکانی مانگی داھاتووی کاری لیژنەكه، بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه ڕای خۆیان خستەڕوو.