لیژنەی دارایی لەسەر دابەزینی داهاتی تاك لەگەڵ یەكێتیى ژوورە بازرگانییەكان كۆبۆوە
بهمهبهستی گفتوگۆكردن لهسهر رەوشی بازاڕو دابەزینی داهاتی تاك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/10/19، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لهپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانى لیژنهكه، لەگەڵ یەكێتیى ژوورە بازرگانییەكانی هەرێم كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی بازاڕو دابەزینی داهاتی تاك و گرانیی بازاڕو رێگهچارەكانی كرا، لای خۆیانەوە یەكێتیی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان، تەواوی خاڵ و سەرنجەكانیان لهسهر ئهو پرسانه خستەبەردەم لیژنەكە.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر كێشەو گرفتەكانی بازرگانانی هەرێم و بابەتی هەناردەو هاوردەكردنی ئەو كاڵایانەی لەئێستادا مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەگەڵ ئەو یاسایانەی كۆنن و پێویستییان بەهەمواركردنەوە هەیە.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر باج كرا بەمیكانیزمی گونجان لەگەڵ دۆخی ئابووریی هەرێم، لەگەڵ كرێی شوێنە بازرگانییەكان، هەروەها چۆنیەتیی گرنگیدانی زیاتر بەكەرتی پیشەسازی لههەرێمی كوردستان.