لیژنەی دەسپاکی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بەکاری لیژنەكه، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/10/19، لیژنەی دەسپاکی له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و ڕاوێژکارانى لیژنه‌كه، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ڕاپۆرتی دووەمی چاودێریکردنی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی، كە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپ-ه‌وە ئامادەکراووە ئاراستەی لیژنەكه کراوە، ئەندامانی لیژنە سه‌رنج و تێبیبییەکانیان خستەڕوو و جەختیان لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی یاساکە كرده‌وه.
لەکۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و سكاڵا‌و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانى كرابوون، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدامه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنیان.