Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی 6 ملیار یۆرۆ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون و به‌دواداچوون بۆ پرسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌، ‏‎پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/10/20، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ كۆبووه‌وه‌.
لەدرێژەی بەدواداچوونەکان بۆ پرسی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بڕی شه‌ش ملیار یۆرۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ئابووری لاند، بەپێی مادەی ٣٢ لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، لیژنە گفتوگۆیەکی کراوەى لەگەڵ كاروان گه‌زنه‌یىی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانكه‌ئه‌و دۆسییه‌ی جووڵاندووه ئه‌نجامدا‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داواى لێکرا کە بەڕاپورتێکی تایبەت بەڵگەو زانیارییەکان ئاراستەی لیژنەكه‌ بکات بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر.
پاشان ڕاوێژکاری پەرلەمان و پسپۆڕی بواری دارایی‌ كه‌ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو، هه‌ندێ زانیاریی لەسەر دۆسیییه‌كه‌ بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ خسته‌ڕوو و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ لیژنە بڕیاریدا له‌بەدواداچوون لەسەر ئەو پرسه‌ بەردەوام بێت تادەگاتە ئەنجام.