لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ شێوازی كاركردنی نوسینگه‌كانی په‌رله‌مان له‌شارو شارۆچكه‌كان ده‌كات
![](/media/6900/kurdistan_parliament_lkarubari-parlaman-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132483697400000000)
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/10/28، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ نوسینگه‌كانی په‌رله‌مان له‌دهۆك و زاخۆ‌و سۆران و ئاكرێ خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و كه‌موكوڕی و كێشه‌و گرفته‌كان و شێوازی كاركردنیان خرانه‌ڕوو و بڕیاردرا سه‌رجه‌م تێبینی و به‌دواداچوونه‌كان به‌ڕاپۆرت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا نوسینگه‌كان زیاتر ببنه پردی په‌یوه‌ندیی نێوان هاووڵاتییان و پهرلهرلهمان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و سنوورانه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵا‌و نوسراو و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانی كرابوون خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنیان.