لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی پرسی كۆچی گه‌نجان تاووتوێ ده‌كات
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌مه 2020/10/20، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەكه کۆنووسی کۆبوونەوەی پێشووى لیژنه‌كه خوێندرایەوە، پاشان سەرۆکی لیژنە ئەو ره‌شنووسه‌ى خوێندەوە کە لەکۆبوونەوەی پێشووی لیژنە بەڕێزیان ڕاسپێردرابوون ئامادەی بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌پرسی کۆچی گەنجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. دواتر لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه گفتوگۆیەکی چروپڕى له‌سه‌ر كرا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەكه‌شدا بڕیاردرا یاداشتێک لەسەر پرسی کۆچی گەنجان بەواژۆی ئەندامانی لیژنەكه پێشکەش بەسەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.