لیژنەی پێشمەرگە جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتر به‌یاسای چاكسازی ده‌كاته‌وه
بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، پێشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/10/20، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه كۆبووه‌وه.
سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه هەموو ئه‌و نوسراو و داواکارییانه‌ی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان لەلایەن لیژنەكه‌وە ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبه‌ستی چارەسەركردنیان.
دواتر ئەنجامی سەردانەکانی لیژنەكه بۆ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بۆ ئەندامانی لیژنەكه خرایەڕوو، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه لەسەر زیاتر گرنگیدان بەیاسای چاکسازی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی، پەیوەست بەم پرسە هەریەک لەئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه ڕای خۆیان خستەروو.