Skip to the content
Menu

لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ ستافى بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە

بەمەبەبه‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون لەئیشوکارەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌، ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/10/20، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی رێڤنگ هرۆری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه‌، له‌هۆڵی لیژنه‌ له‌ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگەو جێگره‌كه‌ى كۆبووه‌وه‌.
لەکۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لەکارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكه‌ كراو داتاو ژمارەی پێویستی پێشمه‌رگه‌ کەمئەندامه‌كان و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه‌ هه‌یه‌ خرایه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ کە له‌ڕێگه‌ى ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکی نوێ هه‌وڵ بۆ زیاتر خزمەتکردن و باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بدرێت.
لە تەوەرێکی دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌پێداویستیی تەندروستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو بوونی کارمەندو پزیشکی تەندروستیی پێویست کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ره‌وشی پێشمه‌رگە بریندارەکانی شەڕی داعش کرا.
لەکۆتاییدا هەریەک لە ئەندامان و راوێژکارانى لیژنه‌كه‌ رای خۆیان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كان خستەڕوو.