لیژنەی شەهیدان كێشەو گرفتەكانی هێنانەوەی رووفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان تاووتوێ دەكات
بەمەبەستی هێنانەوەی رووفاتی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و چارەسەركردنی ئهو كێشەو گرفتانهی دێنه بهردهم ئهوپرۆسهیه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕِۆ دووشەمە 2020/10/19، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی سوسن محەمەد میرخان سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە، لەگەڵ ئەیاد كاكەیی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و تەیمور عەبدوڵا تاكە رزگاربووی گۆڕی بەكۆمەڵ و ژیان كامەران تاقانەی ونبووی ئەنفال كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا ئەو كێشەو گرفت و بەربەستانەى كه دێًنه بهردهم پرۆسهی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و هێنانەوەی رووفاتەكان تاووتوێ كرا، كەهەندێ لایەن سستی دەخەنە بەردەم كارەكان.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە گوێی لەههریهك ئەیاد كاكەیی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پارێزەرانی كوردستان و تەیمور عەبدوڵا تاكە رزگاربووی گۆڕی بەكۆمەڵ و ژیان كامەران تاقانەی ونبووی ئەنفال لەهەڵەبجە گرت سەبارەت بەكێشەكانیان و چەندین بەڵگەشیان خستە بەردەمی لیژنەكە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم ههڵدانهوهى گۆڕە بەكۆمەڵەكان.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا لیژنە بەڵێنیدا بەهەموو توانایەكییەوە كار بۆ ئەوە بكات كەهەرچی گۆڕی بەكۆمەڵی كورد هەیە رووفاتەكانیان بهێنرێتەوەو كێشەو گرفتەكانی بەردەم ئەم پرۆسەیەش چارەسەر بكرێن.