Skip to the content
Menu

لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان پلان و بەرنامەی كارى مانگی داهاتووى تاووتوێ كرد

به‌مەبەستی تاووتوێكردنی پلان و بەرنامەی كارى مانگی داهاتووى، نیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەمە 2020/10/28، لیژنەى ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئەنجامدا.
لەدەسپێکی کۆبوونەوەكه‌دا سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانە ئاراستەی لیژنەكه‌ کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای تاووتوێکردنیان، ئەوانەى پێویستییان بە وەڵام هه‌بوو وەڵامیان درایه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبەستی چارەسەركردنیان.
دواتر باس لەپلان و بەرنامەی كارى مانگی داهاتووى لیژنه‌كه‌ کرا، دوای گفتوگۆکردن بریاردرا لەسەرەتای مانگی داھاتوو سەردانی پارێزگای دھۆک و قەزای زاخۆ بکرێت بۆ بەدواداچوون بو کاری بەرێوەبەرایەتیی پۆلیس لەدھۆک و زاخۆ، ھەروەھا پرسی خانەنشینیی ھێزەکانی ناوخۆو چەند بابەتێكی تر تەوەری دیكه‌ى سەردانەکە دەبن بۆ ئەو بەرێوەبەرایەتییانە.
به‌شێكی دیكه‌ى کۆبوونەوەكه‌ قسەکردن بوو لەسەر پلە بەرزکردنه‌وه‌ی ھێزەکانی ناوخۆو ھێزەکانی پێشمەرگە، لەسەر ئەم پرسە بریاردرا ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ڕێکخستنەوەی پلەبەرزکردنه‌وه‌ لەیەک کاتدا بۆ ھێزەکانی ناوخۆو پێشمەرگە.