لیژنه‌ی شاره‌وانی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ ئاماده ده‌كات
![](/media/6901/kurdistan_parliament_lsharawani.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132483720710000000)
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/10/28، لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رئه‌نجام و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه لاوه‌كییه‌ی كه‌هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی-یان كردبوو و له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدابوو بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه خرایه‌ڕوو كه‌تیایدا گفتوگۆ كرابوو له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ له‌وانه یاسای ژماره 3ی ساڵی 2019 و بابه‌تی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و كێشه‌ی كۆمپانیاكانی زبڵ و خاشاك و چه‌ند پرسێكی تر.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەھەرێمی کوردستان، کە لەکۆبوونەوەی رۆژی 2020/10/27ى پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراو ئاراستە ی لیژنەی شارەوانی کرا بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت له‌سه‌رى.
دواتر سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و داواكاری و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانی كرابوون خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنیان.