پهیامی هاوخهمیی سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بۆ كۆچی دوایی د.نهجمهدین كهریم
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر ( نەجمەدین کەریم)، پارێزگاری پێشووی کەرکوک-م پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو یەکێک بوو لە کەسایەتییە سیاسییە تێکۆشەرەکانی کوردستان و تەمەنێکی زۆری لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەخشیوە، لەماوەی ساڵانی پارێزگاربوونی لەشاری کەرکوک، ئارامی و ئاوەدانییەکی بەرچاو لەم شارەدا بەرقەرار بووە، دوا ماڵئاوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم خەمبارو نیگەرانی کردین، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری دەکەین، خوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێت و کۆچکردووش بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان