په‌یامی هێمن هه‌ورامی له‌یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام حەزرەتی محمد (د.خ)، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له‌موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ئه‌م یادە پیرۆزە ببێتەمایەی هێنانه‌كایه‌ی خۆشی و ئاشتی و ته‌بایى له‌نێوان مرۆڤه‌كانداو كۆتاییهاتنی پەتاى نەگریسى كۆڕۆنا له‌سه‌ر جیهان و مرۆڤایه‌تی و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان له هه‌رێمی كوردستاندا.
دووباره ئه‌و یاده له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆزبێت.
دەمانەوێت بە ڕوونیش رایبگەیەنین، ئێمە دژی بێڕێزیکردنین بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام و پەیامھێنانی ئایینەکانی دیکە و ئازادی باوەر و کەرامەتی مرۆڤایەتی و ھەر جۆرە تەفسیرێکی رقئامێز و بازرگانی کردنی سیاسی و ھەلمەتی پێشوەختەی ئینتیخابی و یاریکردن بە ھەستو سۆزی ھاوڵاتیان و راکێشانی ھەرێمی کوردستان بۆ نەھج و ململانێێ خەڵکی دەرەوەی کوردستان رەتدەکەینەوە. کوردستان شانازی بە زۆرینەی موسلمانێتی خۆی و فرەیی ئایینی و ئاینزا و پێکەوەژیانی خۆیەوە دەکات و دامەزراوە دەستوورییەکانی ھەرێم پێش ھەموو کەس و لایەنێک پارێزەری ئەم پێکەوەژیان و پیرۆزییەکان و فرەییە نەتەوەیی و ئایینیەن .
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان