Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (حەزرەتی محەمەد)، سڵاوی خوای گەورەی لەسەربێت، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان دەكەین .
بێگومان پێغەمبەری سەروەرمان رەحمەتە بۆ گشت مرۆڤایەتی و ئەبێت خووڕەوشت و کارو خزمەتەکانمان پێغەمبەرانە بێت و سوود لەپەیامی ئاشتەوایی وەربگرین،
هیوادارین خوای گەورە ئەم یادە بكاتە مایەی خێرو خۆشی و گەشەپێدانی زیاترى بەیەكەوە ژیان و یەكخستنی تواناكانمان بۆ چارەسەركردن و تێپەڕاندنی قەیران و گرفتەكان و چاكتركردنی ژیانی خەڵكی كوردستان و كۆتاییهێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتاو بەڵایه‌ك و زیاتر پابەندبوون بەڕێنماییەكان لەپێناو پاراستنی تەندروستیی ھەموولایەك.
جارێكی تر یادی مولودی پێغەمبەر لەھەموولایەك پیرۆز دەكەین.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان

2020/10/28