Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەميی سکرتێری پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (د.نجم الدین کەریم)، پارێزگاری پێشووی کەرکوکم بیست، کۆچکردوو پارێزگارێکی دڵسۆزو نیشتیمانپەروەر بوو، کەسایەتییەکی شۆرشگێرو سیاسيی هەرێمی کوردستان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشيی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و سەرجەم کەسوکارو دۆست و هاوڕێیانی دەکەم، داواکارم لەخوای گەورە سێبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

"انا لله وانا الیه راجعون"

منی نبی قهوچی

سکرتێری پەرلەمانی کوردستان