ڕاگەیاندراوى لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی سهبارهت بهبڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانهوهى هێزەکانیان لەعێڕاق
وەک لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانهوهى هێزەکانیان لەعێڕاق و هەرێمی کوردستان تاساڵی ٢٠٢٢ بەرزدەنرخێنین و بەبڕیارێکی بەرپرسانەى ئەژمار دەکەین.
ئەڵمانیا وەک یەکێک لەوڵاتانی هاوپەیمان لەدژی داعش، لەساڵانی ڕابردوو تاکو ئێستا ڕۆڵێکی مەزنی بینیووە لەشەڕی دژی داعش و مەشقپێکردن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو سۆنگەیەوە پێشوازيی گەرم لەو بڕیارە دەکەین.
ليژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی