لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی پێشوازیى لەشاندێکی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سهید سادق حوسێنی شیرزای كرد
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٢-١٠-٢٠٢٠، لیژنهی ئهوقاف و كاروبارى ئاینی لهپهرلهمانى كوردستان بهسهرپهرشتیی ئیحسان محەمەد سهلیم جێگری سەرۆكی لیژنەو ئامادهبوونی وەیسی سەعید وەیسی بڕیاردەری لیژنەو فهیسەل عهباس عهولا ئەندامی لیژنەكه، پێشوازیی كرد لەشاندێكی مەرجەعی گەورەی ئایەتوڵا سهید سادق حوسێنی شیرزای بەسەرۆكایەتیی شێخ مهیپهم عكاشی.
لەدیدارێكدا وێڕای بهخێرهێنان و بهبایهخ زانینی ھاتنی شاندەكە بۆ ھەرێمی كوردستان كە بەسەردانێكی گرنگ وەسف كرا، باس لەمێژووی ھاوبەشی نێوان کوردو شیعە كرا كە لەقۆناغە جیاكانیشدا پەیوەندێیهكی دێرین و ھاوبەش بووەو بەیهكەوە رووبەڕووی ھەموو نەھامەتی و زوڵم و ستەمێك بوونەتهوەو رۆلی سەركردایەتیی سیاسیی كوردستانیش بەرزنرخێندرا كەھەمیشە فاكتەری سەرەكی بووە لەبەرقەراركردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی لەعێراقداو كێشەی گەلانی عێراقیان بەكێشەی خۆیان زانیوەو لەكات و ساتی ھەستیاردا یارمەتیدەری سەرەكی بوونە لەچارەسەركردنی كێشەكاندا.
ھەر لهدیدارهكهدا تیشك خرایەسەر چارەسەركردنی كێشەی گەلانی عێراق بەتایبەت كێشەی رەوای گەلی كوردستان لەچوارچێوەی دەستووردا، چونكە پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كوردستان ھێلی سوورەو ناكرێت لەژێرھەر بیانوویهك بێت دەستكارییان بكرێت.
لەبەشێكی تری دانیشتنەكە باس لەرەوشی ئاینی كرا كە لەھەرێمی كوردستاندا ھەموو ئاین و مەزھەبێك ئازادانە رێوڕەسمە ئاینییەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن، كەئەمەش بەیاسا لەپەرلەمانی كوڕدستان رێكخراوە تامافی ھەموو ھاووڵاتییهك مسۆگەر بێت، ھەروەك جەخت لەسەر بەردەوامیدانی پەیوەندییەكان و كاری پێكەوەیی كرایەوە،
لای خۆیانەوە شاندەكە خۆشحاڵیی و سوپاسگوزاریی خۆیان دەربڕی بۆ ئهو پێشوازییەو ستایشی خۆیان لەڕێگهی لیژنەی ئەوقاف ئاراستەی گەلی كوردستان كرد لەیارمەتیدانی ئاوارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، كەبەھۆی شەڕی تیرۆریستانی داعش بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەھەرێمی كوردستان مابوونهوه.