Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی كاكه‌ مه‌م بۆتانی

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی گەورە ڕووناکبیری گەلەکەمان (کاکە مەم بۆتانی) سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد-م پێگەیشت.
مامۆستا بەدرێژایی نیو سەدە زیاتر هزرو قەڵەمەکەی لەپێناو زمان و ئەدەبی کوردی و بیری نەتەوایەتیدا بووە، لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەیە کەلێنێکی دیارەو بەئاسانی جێگه‌ی پڕنابێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو یەکێتیی نوسەرانی کوردو سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان