Skip to the content
Menu

ئاگادارییه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بۆ گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئاگادارییه‌كدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (9)ى ئاساییی خولی پایزه‌ى بۆ كاتێكی تر راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌یه‌:
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بۆ كاتێكی تر، كه‌بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌‌ رێكه‌وتى 2020/10/7، به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداریتان، له‌گه‌ڵ رێزدا.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2020/10/6