Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی دووشه‌مه‌ 2020/10/5

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/10/5ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/10/5، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
- له‌سه‌ر داوای به‌ڕێز (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابووری)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان -عێراق، به‌پێى حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی‌ مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (2)ی ساڵی 2020.
2ـ بارودۆخی داراییی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌.
3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
4ـ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
5ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.