Skip to the content
Menu

رێكخراوی ستۆپ ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنى چاكسازی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی ده‌سپاكی كرد

به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنى چاكسازی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2020/10/7، ستافی جێبەجێکردنی رێکخراوی ستۆپ سه‌ردانی لیژنه‌ی ده‌سپاكیى په‌رله‌مانی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌وه‌‌ پێشوازییان لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ڕێكخراوی ستۆپ ڕاپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دەسپاکی كرد، کەوه‌كو ڕێكخراوێكی مه‌ده‌نی ئاماده‌یان كردووه‌و كاریی جدییان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و پوخته‌یه‌كی ڕاپۆرته‌كه‌یان بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌کە خسته‌ڕوو .
دواتر سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی، به‌ناوی لیژنه‌كه‌وه‌ وێڕاِی به‌خێرهێنیان، ده‌ستخۆشیی له‌م كاره‌یان كردو جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ سوود له‌زانیاری و داتاكانیان وه‌رده‌گرن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.