سكرتێری پهرلهمانى كوردستان سوپاس و پێزانینی پهرلهمانی گهیانده مانگی سوورى عێراقی
بەمەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین لەپای کارو چالاکییەکانیان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشهمه 2020/10/14، منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەیاوهریى وەیسی سهعید و فەیسەڵ عهباس و حەسیبە سهعید ئهندامانى پهرلهمانی كوردستان سەردانی لقی هەولێرى ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقی-یان کردو لهلایهن هاوڕێ ئیحسان بەڕێوەبەری لقی هەولێرى ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقی پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارێکدا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتارانی ئامادەبوو، سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقی-لقی هەولێر کرد لەپای ئەو هاوکارییانەی کەپێشکەش بەهاووڵاَتییانی کەمدەرامەتیان کردووە لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، لەڕووی پێداویستیی خواردن و جلوبەرگ و پێداویستییە تەندروستییەکان و ڕۆڵی ڕێکخراوەکەیان بەگرنگ وەسفکرد لەڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم ئەو قەیرانانەی کەدووچاری هاووڵاتییان بووەتەوەو لەڕۆژە سەختەکاندا شانبەشانی لایەنەکانی تر هەموو توانایەکیان خستووەتە کار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و قەیرانی دارایی و پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هاوکات پاڵپشتیی پەرلەمانی کوردستانیان بۆ کارەکانیان دەربڕی.
لەلایەن خۆیەوە هاوڕێ ئیحسان بەڕێوەبەری لقی هەولێرى ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقی، خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و بەپاڵپشتییەکی گەورەی مەعنەویی وەسفکرد بۆ کارو چالاکییەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.