شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەشداریی پرسەی بابهشێخ دەکات
ئهمڕۆ سێشەمە 6-10-2020، شاندێكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی پەرلەمانی كوردستان، كهپێكھاتبوو لهمەلا ئیحسان محەمەد سهلیم جێگڕی سهرۆكی لیژنەو وەیسی سەعید وەیسی بریاردەری لیژنەو فهیسەڵ عهباس محەمەدو ھهدیە مراد حیدەرو كلاراعۆدیشۆ، ئەندامانی لیژنەكه، لەقەزای شێخان بەشداریی پرسەی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل (بابهشێخ)، كەسایەتیی ئاینى و سەرۆكی رۆحانیی ئاینی ئێزدیی کردو لهنزیكهوه پرسەو سەرەخۆشیی شاندهكهى پهرلهمانیان بەماڵباتی کۆچکردوو و ئەنجوومەنى ڕۆحانى و ئێزدییهكان را گهیاند.
ھەروەك ئاماژەیان بەرۆلی دیاری بابهشێخ كرد لەقوولكردنەوەی گیانی پێكەوەژیانی ئاینی و چارەسەركردنی كێشەكان و بەرگریكردن لەخواست و داواكاریی ھاوولاتییان كەببووە ھێمایەك بۆ ھەموو ئاینەكان لەھەرێمی كوردستانداو راشیانگهیاند: "لەدەستدانی بابهشێخ خەسارەتێكی گەورەیە بەتایبەت لەم قۆناغەدا كەكوردستان زیاتر پێویستیی بەمجۆرە كەسایەتییە چاكەخوازو مرۆڤدۆستانەیە ھەبوو"، ھەروەك ھیواخوازبوون خوای گەورە سێبووری و ئارامی بەھەموولایەك بدات.
لای خۆیانەوە بنەمالەى بابهشێخ و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئاینی ئێزدی، سوپاسى بەشداری و پەرۆشیی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی پهرلهمانیان كرد لەھەمبەر ئامادەبوونیان لەپرسەكەیاندا۰