Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ كۆبووه‌‌وه‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كیی پێكهێنا

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسییه‌كانی كۆڕِۆنا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/10/12، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.صباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سىرۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆو وه‌رگرتنی ڕاو سه‌رنجی ئه‌ندامان له‌سه‌ر نوسراوه‌كان كاری پێویستییان له‌سه‌ر كراو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر به‌دواداچوون ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران .
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ژینگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌مباره‌یه‌وه‌ یٔه‌و لیژنه‌ لاوه‌كییه‌ی كه‌سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی و قه‌زای سۆران-یان كردبوو كورته‌باسێكیان سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كانیان بۆ ئه‌ندامان خسته‌ڕوو و كه‌موكورتییه‌كان و كێشه‌كانیان باسكردو بڕیاردرا به‌ڕاپۆرتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان .
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر‌ دۆخی ته‌ندروستی به‌گشتی و مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆڕۆناو هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووان و مردووان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێن بۆ سه‌ردانیكردنی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و زاخۆ به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و په‌تای كۆڕۆناو گرفته‌ ته‌ندروستییه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان له‌م ناوچانه‌.