Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/10/12، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا.
‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌‌ كرابوون به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رو به‌دواداچوون ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌باسكردن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن و دواین پێشهاته‌كان و جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌پێویسته‌ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ی قوتابیان و مامۆستایان دووربن له‌م په‌تایه‌و پرۆسه‌ی خوێندن به‌باشی به‌ڕێوه‌ بچێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كێشه‌ی داننان به‌بڕوانامه‌و گرفتی هه‌بوونی مۆڵه‌تی فه‌رمیی زانكۆی سترانفۆردی ئه‌مریكی و گرفتی قوتابیانی خوێندنی باڵا لەزانکۆی سۆران و ناوونیشان و بڕاوانامەی دەرچووانی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان و وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییە پیشەییەکان لەزانکۆو پەیمانگه‌کان و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بەسێکتەری پەروەردەو خوئندنی باڵا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا چەند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت و به‌دواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌م پرسانه‌ بكرێت.