لیژنه‌ی ڕۆشنبیری به‌دواداچوون بۆ به‌كرێدانی پارچه زه‌وییه‌كی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كات
![](/media/6811/kurdistan_parliament_lroshnbiri.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132471584450000000)
به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر به‌كرێدانی پارچه زه‌وییه‌كی موڵكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/10/14، له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێوبه‌ری جێبهجێكارو ڕاوێژكارێكی یاسایى له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سه‌ردانی لیژنه‌كه‌یان كرد‌و له‌لایه‌ن محسن دۆسكی بڕیارده‌ری لیژنه‌و ڕووپاك ئه‌حمه‌د و ئازاد كوره‌چی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو، بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌ی كه له‌سه‌ر شێوازی بهكرێدان و دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویی ناو به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی هه‌یان بوو، ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تیان كرد‌و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستییان كرد.
دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان، وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی لیژنه‌كه درایه‌وه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كان خرانه به‌رده‌ستی لیژنه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه ئه‌م زه‌وییه بهموساتهحهو كرێی ساڵانه دراوه‌ته كۆمپانیایه‌ك و پاره‌ی ساڵانه‌كه ده‌درێته وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌كرێدانه‌كه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌بێته موڵكی وه‌زاره‌ت.