لیژنەی كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ چاكسازیی نەوجەوانان و ژنان-ی هەولێر بەسەردەكاتەوە
به‌مه‌به‌ستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ كەیسی چەند بەندكراوێك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/10/14، شاندێكی لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ له‌په‌رله‌مانى كوردستان، بەسەرۆكایەتیی رۆمیۆ هەكاری سه‌رۆكی لیژنەو ئه‌ندامییه‌تیی شیرین یونس و شادى نه‌وزاد ئەندامانى لیژنه‌و راوێژكارى لیژنەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێرى كرد.
لەكۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى چاكسازییه‌كه‌دا، بەدواداچوون بۆ چەند كەیسێكی تایبەت بەبەندكراوان كرا‌و لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لەناو چاكسازییەكەو كێشەو گرفتی بەندكراوان گفتوگۆیان كرد‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه‌هه‌موو هەوڵەكان بۆ باشتركردنی ره‌وشی مافى مرۆڤ و خزمەتكردنی زیاتری بەندكراوان و چاكسازییەكان بێت.
پاشان لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان لەنزیكەوە گوێیان لەداواكاری و پێشنیارەكانی ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە گرت و هه‌روه‌ها چەند بەشێكی چاكسازییەكەشیان بەسەركردەوە بۆئەوەی چاویان بەبەندكراوان بكەوێت و لەنزیكەوە ئاگاداری رەوشەكەبن.