لیژنەی كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ پشتیوانیی خۆی بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دەربڕی
بهمهبهستی گهیاندنی كێشهو گرفتهكانیان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 2020/10/4، ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیاى كوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كردو لەلایهن لیژنەی كراوبارى كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ پێشوازییان لێكرا.
لهكۆبوونەوەیەكدا كهبەسەرپەرشتیی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەو ئامادهبوونی ژمارهیهك لهئهندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەرٍِێوەچوو، تیایدا سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای تالاسیمیای كوردستان بەنوێنەرایەتیی سەرجەم كۆمەڵەكانەوە كەژمارەیان شەش كۆمەڵەیە لەكوردستان، باسی لەكێشەو گرفت و ژیان و گوزەرانی تووشبوانی تالاسیمیا كردو داواشیان لەلیژنەكه كرد كەگرنگی بەسەرجەم تووشبووانی تالاسیمیا لەكوردستان بدرێت.
پاشان لیژنەكە گفتوگۆیەكی زۆریان لەسەر بارودۆخ و ژیانی تووشبووانی تالاسیمیا لەكوردستان كردو پشتیوانیی خۆیان بۆ كۆمەڵەكان و تووشبووانی تالاسیمیا دەربڕی بهوهى كەهاوكارو خەمخۆری تووشبووانی تالاسیمیابن، چ ئەو كێشەو گرفتانەی كە بەهەمواركردنی یاسای ژمارە ٢٢ساڵی ٢٠١١ى تایبەت بەماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت چارەسەر دەكرێت یان بەزیادكردنی چەند ماددە و بڕگەیەك لەیاساكە تایبەت بەم توێژە، هەرچی لەتوانایاندا بێت درێغی ناكەن بۆ گەیاندنی داواكارییەكانیان بەلایهنی پەیوەندیدار بەمەبەستی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتەكانیان.