Skip to the content
Menu

لەسەر گۆڕینی كەرتی كارەبا لە گشتیەوە بۆ تایبەت، وەزیری كارەبا دێتە پەرلەمان

بەمەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانی و سوودەكانی و جێبەجێكردنی پێوەری زیرەك، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ١٣/١٠/٢٠٢٠، بەسەرپەرشتی گولیزار رەشید حاجی جێگری سەرۆكی لیژنە، لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەكان وپیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندامان و راوێژكاران، کۆبوونەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتی گۆڕینی سیستەمی كارەبا لە كەرتی گشتیەوە بۆ كەرتی تایبەت كرا.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكردن بوو لەسەر سوودی گۆڕینی ئەم سیستەمە، كە دەبێتە هۆی زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا، و نەهێشتنی ونبوونی كارەبا كە رێژەكەی دەگاتە (44%)، و زیادكردنی داهات، بەشێوەیەک کە نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتیان زیاد نەكرێت.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بڕیاریدا، هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم بكات، بەمەبەستی پێدانی زانیاری و بەرچاوڕوونی بە لیژنەكە لەسەر گۆڕینی ئەم كەرتە لە گشتیەوە بۆ تایبەت.