Skip to the content
Menu

په‌یامی هاوخه‌میی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی ع.ع. شه‌ونم

بۆ كۆچی دوایى شاعیرو هونه‌رمه‌ند عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەمەد ناسراو بە (ع. ع شەونم )، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میى راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی گەورە شاعیرو هونەرمەندی نیشتمانپەروەر عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەمەد ناسراو بە (ع. ع شەونم )ـم پێگەیشت، مامۆستا یەکێک بووە لەپێشەنگانی شیعری هاوچەرخی کوردی و خاوەنی شێوازێکی تایبەت بەخۆی بووە لەبواری شیعر نووسیندا، هەروەکو یەکێکە لەدامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد، ماوەی نیو سەدە زیاتر خزمەتی گەیاندووە بەهونەری شانۆو دەستێکی باڵای لەنووسینی شیعری منداڵاندا هەبووە.
بەکۆچی دوایی مامۆستا (ع.ع شەونم)، کوردستان ماڵئاوایی لەدوا هاوڕێیی گۆران-ی مەزن و پێرەمێرد کردو کتێبخانەی کوردی یەکێک لەستوونە باڵاکانی ئەدەبی خۆی لەدەستدا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێت.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان