پهیامیى هاوخه‌میی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت بۆ كۆچی دوایى مه‌هاباد قه‌ره‌داغى
بۆ كۆچی دوایى نوسه‌رو چالاكوان مه‌هاباد قه‌ره‌داغى، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌میی راگه‌یاند، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مه‌هاباد قەرادەغی)مان پێگەیشت، مه‌هاباد خان ژنێکی بوێر‌و رۆشنبیر‌و داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرسی مافەکانی ئافرەت و یەکسانیی جێندەری بوو، کەزیاتر لەنیوەی تەمەنی لەپێناو خزمەتکردن و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانی ئەو پرسە تەرخان کردبوو، هاوتەریب لەگەڵ ئەوە نوسەرێکی بەتواناو خاوەن هەڵوێست و نیشتمانپەروەر بوو. لەدەستدانی ئەم خاتوونە خەسارەتێکی گەورەیەو شوێن پەنجەی هەمیشە لەپرسی ئافرەت و یەکسانیی جێندەرەی و ئەدەبیاتی کوردی‌دا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو هاوڕێیانی دەکەین، لەیەزدانی مەزن داواکارین ڕەوانی بەبەهەشت شاد بکات و سەبووری بەکەسوکاری و خۆشەویستانی ببەخشێت.
لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان