Skip to the content
Menu

پەیامی هاوخەمیی لیژنەی ئەوقاف بۆ کۆچیدوایی بابە شێخ رێبەری رۆحانیی ئاینی ئێزدی

لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی رێبەری رۆحانیی ئاینی ئێزدی باباشێخ سەرەخۆشی لەكوردانی ئێزدی دەکات، كەئەمەش دەقەكەێه‌تی:
بەناوی خودای گەورەومیھرەبان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رێبەری رۆحانیی ئاینی ئێزدییان سەماحەتی بابه‌ شێخ-مان پێگه‌یشت، سه‌ره‌خۆشی له‌خانەوادەكەی و تەواوی كوردانی ئێزدی دەكەین و خۆمان بەھاوبەشی خەمیان دەزانین، ‌لە‌خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی و سێبووری و ئارامیش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
ئەو لرێ وئەم لپێ ئەم ھەموو دێ زڤرین بۆ خودێ
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان
2020/10/1