بهیاننامهی لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت لهسهر رووداوى كوشتنی دوو خوشكهكهى چهمچهماڵ
لهسهر رووداوى كوشتنی دوو خوشكهكهى چهمچهماڵ لهلایهن باوكیانهوه، لیژنهی داكۆكیكردن لهمافى ئافرهت لهپهرلهمانى كوردستان بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه كهئهمه دهقهكهیهتی:
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی دوو خووشکە جوانەمەرگەکەی چەمچەماڵ خەمباری کردین، وەک هەواڵی هەموو کوشتنەکانی تری بەناهەق و بەناوی شەڕەفەوە دایچڵەکاندین.
ئەم دوو خوشکە تەنها لەدەست توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردنی باوکیان بەرامبەریان هانایان بۆ دەزگاکانی حکومیی پەیوەندیدارو پەناپێگرتنیان بردووە، ئەوان لەخانەی داڵدەدانی ئافرەتان داڵدە درابوون تا بەدووربن لەهەر هەڕەشەیەک لەسەر ژیانیان.
بۆیە وەک لیژنەی داکۆکیکردن لەمافی ئافرەت بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو ڕێکارانە دەکەین کەگیراونەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خوشکانە بۆ ناو خانەوادەکەیان و گەیشتنیان بەو کارەساتە دڵتەزێنە.
هەروەها لەهەموو هەنگاوەکانی ئەم کەیسە چاودێر دەبین و بەهەموو شێوەیەک پاڵپشت دەبین بۆئەوەی دادپەروەری بێتەدی و تاوانباری ئەو تاوانە گەورەیە بەسزای توندو عادیلانەی خۆی بگات.
لەخودای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکیان بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
دووپاتیشی دەکەینەوە دەبێت هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە نەگریسەی کۆمەڵگەکەمان و بەرگری لەمافەکانی ئافرەت و پاراستنیان لەهەرێمی کوردستان بکەین.
لێژنەی داکۆكیكردن لەمافی ئافرەت لەپەرلەمانی کوردستان