خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ چوار ماده له‌پڕۆژه‌یاسای له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران كرا
لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌رخستنی راستی و ناڕاستیی قسه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ پێكهێنرا
سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/9/9، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (4)ى ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له‌یه‌ك خاڵ پێكهاتبوو كه‌ئه‌ویش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه‌د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوو، سه‌ره‌تا د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌تى خوێندرایه‌وه.
پاشان ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان داواى وه‌رگرتنی خاڵی په‌یڕه‌وییان كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رله‌وه‌ى خاڵه پهیڕهوییهكان وه‌رگرێت، ماده‌ی 56ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان خوێنده‌وه كه‌تایبه‌ته به‌چۆنیه‌تیی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ داواكردنی خاڵی په‌یڕه‌وی له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان و له‌چ كاتێك و به‌چ شێوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌توانێ ئه‌و مۆڵه‌ته وه‌ربگرێت.
دواتر د.كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنی پارتی و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ره‌شه‌ی كوشتنى لێكراوه.
ئه‌و قسانه‌ى د.كازم، له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لوقمان وه‌ردى جێگرى سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌توندى ره‌تكرایه‌وه‌و به‌بوختان و بێ بنه‌ماو تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بهفراكسیۆنهكانیان و ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كانیان له‌قه‌ڵه‌مداو به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان داواى پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ى حه‌فت كه‌سیی له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان پێكهێناو سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناوى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كه‌بریتی بوون له (د.ئیسماعیل عه‌لى ته‌ها سگیرى سه‌رۆكی لیژنه، بژار كۆچه‌ر، لوقمان محه‌مه‌د، رۆمیۆ هه‌كارى، رزگار محه‌مه‌د، رووپاك ئه‌حمه‌د ره‌حمان و هیمداد سه‌باح بلال، ئه‌ندامانى لیژنه‌كه)ى خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 79 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ كرد كه‌كات و شوێن و چۆنیه‌تیی رووداوه‌كه به‌نوسراو ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه‌ى لێكۆڵنهوهكه بكات.
پاشان به‌پێی تاكه خاڵی به‌رنامه‌ى كار كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان)، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه ده‌قی پڕۆژهیاساكهو راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی خوێندرایه‌وه‌و پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه كهراپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی بكرێته بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردن، ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ناوونیشان و ماده‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می پڕۆژه‌یاساكه كه‌تایبه‌ت بوون بهزاراوهكان و پێبژاردنى به‌های ئه‌و زیانانه‌ی كهبهموڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ون له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر یان راسپێردراو و پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و پێكهاته‌ى لیژنه‌كه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند به‌رووداوى زیانگه‌یاندنه‌كه له‌ماوه‌یه‌كدا كه له‌حه‌فت رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات، دوای ئه‌وه‌ی به‌جیا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندرانه‌وه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى خسته‌ڕوو و به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.