ده‌قی وتارى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه
له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ى خولی پایزه‌ى ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/9/2 به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌شكرد كه‌ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان....
هاووڵاتییانی ئازیزی هه‌رێمی كوردستان...
وه‌رزى دووه‌مى یاسادانان له‌ساڵى دووه‌مى خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌مرۆڤایه‌تى به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستانیش به‌تایبه‌تى گیرۆده‌ى پهتایهكى كوشنده‌یه كهههڕهشهیه له‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى و بووهتهمایهى تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانى هه‌زاران كه‌س، بۆیه سه‌ره‌تاو دواى ئومێدى شیفا بۆ نه‌خۆشه‌كان و سه‌بوورى و دڵنه‌وایی بۆ كه‌سوكاری كۆچكردووان و نزامان بۆئه‌وه‌ى خواى گه‌وره قوربانییه‌كان به‌به‌هه‌شت شاد بكات، ئه‌ركمانه گوزارشت له‌سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشیمان بۆ پێشكهشكارانى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و پزیشكى بكه‌ین و داواكارین له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ئه‌ركى خۆى له‌پێدانى ئیمتیازێكى شایسته به‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ى ته‌ندروستى جێبه‌جێ بكات كه له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا له‌سه‌نگه‌رى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا شه‌ونخونى ده‌كه‌ن.
به‌ڕێزان...
تاڕاده‌یه‌ك جیاواز لهمیللهتانى تر، كوردستانیان هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌ترسیى كۆڕۆنا هه‌ر زوو كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كۆڕۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌بازاڕه جیهانییه‌كان و بڕینى پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى فیدراڵى له‌سه‌ر دۆخى ژیانیان ده‌ركه‌وت و دووچارى ناڕێكى له‌پێدانى مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مویلى مووچه‌و سستبوونى بازاڕه‌كان بوونه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه بارگرانییهكى تر‌ى سه‌رشانى خێزانه‌كان، چ مووچه‌خۆران و چ كاسبكاران، بۆیه به‌پێویستى ئه‌زانم چه‌ند خاڵیك وه‌ك ئه‌ركى په‌رله‌مان له‌م قۆناغه‌دا بخه‌مه ڕوو:-
1- پشتیوانى لهشاندى دانوستانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ و دووپاتكردنهوهى ئه‌و ڕاستییه‌ى كهڕێككهوتنێكى هاوسه‌نگ له‌چوارچێوه‌ى ماف و ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كان له‌م قۆناغه پێویستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره.
2- چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى لیژنه‌كان و په‌رله‌مانتاران لهچاودێریى جێبه‌جێكردنى یاساكان و ئه‌و بڕیارانه‌ى كهژمارهیهیان زۆر‌و زهوهندهو ته‌نها به‌جێبه‌جێكردنیان داهاتى نه‌وت، داهاتى ده‌روازه‌و خاڵه سنوورییه‌كان، داهاتى وهدهستهاتووى وه‌رگرتنى باج له‌گه‌وره باجده‌ران و كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریى بوارى پیشه‌سازیى نه‌وتى و ڕێكخستنه‌وه‌ى ته‌واوى داهاته ناوخۆیییه‌كان، زۆر له‌ئێستا زیاتر ده‌بێت و دۆخ و گوزه‌رانى خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌شمان ده‌باته قۆناغێكى تر.
3- هیچ خه‌رجییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه به‌شێوه‌ى زانستى و پشتبه‌ست به‌سه‌نه‌دى قانوونى خه‌رج ناكرێت، بۆیه جگه له‌وه‌ى ئه‌ركى حكومه‌ته دواى (7) حه‌وت ساڵ، پڕۆژه‌یاساى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌ركى په‌رله‌مانتاران و لیژنه‌كانیشه به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه بۆ ناردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وه (7) حه‌وت ساڵه په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه یه‌كێك له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانى كهپهسهندكردنى بودجه‌یه جێبه‌جێ بكات.
ئه‌ندامانى به‌ڕێزى په‌رله‌مان...
سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ى ته‌شریع، به‌ڕێزتان وه‌كو فراكسیۆنه‌كان لهخشتهكانى تایبه‌ت به‌و پڕۆژه‌و پێشنیازانه ئاگاداركرانه‌وه، كه له‌هه‌ردوو وه‌رزى (یه‌كه‌م)و (دووه‌م)ى ساڵى یه‌كه‌م، ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كرابوون و له‌ڕۆژانى ڕابردووش خشتهكانمان بۆ ڕاى گشتى له‌سایتى فه‌رمیى په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام به‌پێویستى ئه‌زانم كورته‌یه‌ك له‌باره‌یه‌وه بخه‌مه‌ڕوو:-
تێبینى/ به پێى ئه‌م خشته‌یه:-
یه‌كه‌م/ كۆى پڕۆژهیاساو بڕیاره‌كان (65) پێشنیاز‌و پڕۆژه‌ن.
دووه‌م/ (10) یان په‌سه‌ندكراون، (5) یان له‌ڕێگه‌ى یاسا‌و بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كان چاره‌سه‌ركراون، (5) یان له‌لایه‌ن لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه، (7) یان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه.
سێ یه‌م/ واتا ته‌نها (38) پێشنیازه‌یاساو بڕیار له‌به‌رده‌ستى په‌رله‌مان ماوه بۆ كار له‌سه‌ركردن.
چواره‌م/ (21) پێشنیازه‌یاساو بڕیار پێویستیى بهپاڵپشتیى دارایی حكومه‌ت و ڕه‌زامه‌ندیى دابینكردنى تێچووى خه‌رجیى جێبه‌جێكردنى یاسا یان بڕیاره‌كه‌یه، یان گۆڕینى ههیكهلهى دامهزراوهیهكهو پێویستیى بهڕهزامهندییه، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئه‌و ڕهزامهندییهى نه‌داوه.
پێنجه‌م/ (17) پێشنیازه‌یاساو بڕیار ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان كراوه:-
أ- (10) پێشنیازه‌یاساو بڕیار لاى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی-یه‌و تائێستا به‌پێى مادده‌ى (79)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ بڕیار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى بۆ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م نه‌دراوه.
ب- (7) پێشنیازه‌یاساو بڕیار خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌و ئاڕاسته‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان كراوه بۆ ئاماده‌كردنى ڕاپۆرت و خوێندنه‌وه‌ى (دووه‌م) به‌ڵام تائێستا سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى چه‌ندین مانگ ئه‌و ڕاپۆرتانه ئاماده نه‌كراون.
تێبینى:-
1- به پێى ئه‌م خشته‌یه (14) پێشنیازه‌یاساو بڕیار، تایبه‌تن به‌چاره‌سه‌رى (7) بابه‌ت.
2- به پێى ئه‌م خشته‌یه (9) پێشنیازه‌یاساو بڕیار، تایبه‌تن به‌چاره‌سه‌رى (3) بابه‌ت.
به‌گشتى (23) پێشنیازه‌یاساو بڕیار، هه‌رچه‌نده له‌ڕووى ژماره‌وه (23) دانه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى یاسایی ته‌نها (10) بابه‌ت ئاڕاسته كراون و هاوشێوه‌ن.
به‌ڕێزان...
سه‌باره‌ت به وه‌رزى (یه‌كه‌م)ى ساڵى دووه‌م، به‌داخه‌وه به‌هۆى كه‌ره‌نتین و خۆپارێزى و دۆخى تایبه‌تى په‌رله‌مان، وه‌رزه‌كه‌مان له ڕووى ته‌شریعه‌وه له ئاستى پێویستدا نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌و وه‌رزه توانیمان به ئاماده‌بوونى (8) هه‌شت وه‌زیر، به‌پێى مادده‌ى (66) چه‌ندین دانیشتن بۆ خستنه ڕووى بابه‌تى گشتى بۆ گفتوگۆى نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ئه‌نجام بده‌ین، و ته‌نها دوو یاداشتى په‌رله‌مانتاران له‌م وه‌رزه دانیشتیان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به ئه‌نجامدانى دانیشتن له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له 16/3 به‌ڵام به‌داخه ئه‌وكات بڕیارى كه‌ره‌نتینى گشتى دراو بۆ خۆپارێزى كۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌كان قه‌ده‌غه‌كران و نه‌مانتوانى ئه‌و دانیشتن گرنگه ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌وى تریش تایبه‌ت بوو به بابه‌تى دۆخى كرێنشینان و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران واژۆكرابوو، به‌ڵام داوامان لێ‌كردن چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته بخه‌نه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنێكى به‌رهه‌مدارمان هه‌بێت، بۆیه هیوادارم، له‌م وه‌رزه بتوانین قه‌ره‌بووى ئه‌و كاتانه بكه‌ینه‌وه كه له‌وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى دووه‌م له‌ده‌ستمان چوو، بۆ ئه‌وه‌ش داوا له لیژنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌م هاوكارى سه‌رۆكایه‌تى بن له ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتى پێشنیازه یاساكان و چاودێرى كردنى كاره‌كانى حكومه‌ت.
له كۆتاییدا ئاواته خوازین كه كوردستانیان له‌ش ساغ و ته‌ندروست باش بن، وه كوردستانیش گه‌شه‌سه‌ندو ئاوه‌دان بێت.