سكرتێری په‌رله‌مان پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌ژنان و كچانی ئێزدیی رزگاربووى ده‌ستی داعش ده‌كات
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/9/13، منى نبى قهوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ژماره‌یه‌ك له‌ژنان و كچانی ئێزدیی رزگاربووی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیی پێشمه‌رگه بۆ كاروبارى مرۆیی، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو.
له‌دیدارێكدا شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی و سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردان و پێشوازییه گه‌رمه، باسیان له‌نه‌هامه‌تى و ئازاره‌كانیان كرد كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دووچارى بوونه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك داواكاریشیان پێشكه‌ش به‌سكرتێری په‌رله‌مان كرد‌و داوایانكرد په‌رله‌مانی كوردستان هاوكارو پشتیوانی‌یان بێت بۆ سارێژبوونی برین و ئازاره‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ردا سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆی بۆ ئه‌و ئازار‌و نه‌هامه‌تییانه‌یان كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش چه‌شتوویانه، پیشتیوانیی خۆی و په‌رله‌مانی كوردستانیشى بۆ داواكارییه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌و به‌ڵێنی پێدان داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن و چاره‌سه‌ركردنیان.