لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنى راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى فرۆشتن و به‌كرێدانى مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/9/16، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌یاساى فرۆشتن و به‌كرێدانى مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا، له‌وباره‌یه‌وه زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى په‌رله‌مانى كوردستانى راگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر دوو تهوهربوو، ته‌وه‌رى یه‌كه‌م گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى فرۆشتن و به‌كرێدانى مایهكانى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرتى تایبه‌ت به‌لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كهتهوهرى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به‌ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه له‌سه‌ر سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كان.