لیژنهى وزهو سامانە سروشتییهكان راپۆرتی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان تاووتوێ دەكات
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەكەرتی تایبەتیكردنی كارەباو كێشەو گرفتەكانی ئەو كارگانەی داخراون لەهەرێمی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/16، لیژنهى وزهو سامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لهپهرلهمانی كوردستان، بەسەرپهرشتیی عەلی حهمە ساڵح سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی پێشنیازەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق كرا، عەلی حهمە ساڵح سەرۆكی لیژنەى وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لهپهرلهمانی كوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند كهلیژنەكەیان بەوردی گفتوگۆیان لەسەر راپۆرتی ئەم پێشنیازەیاساییە كردووەو لەلایەن ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكەوه تێبینی و سەرنجەكانیان دەستنیشان كرا.
باسی لەوەشكرد كەهەر لەم كۆبوونەوەیە لیژنەكەیان گفتوگۆی لەسەر بەكەرتی تایبەتیكردنی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كردووە بەئاڕاستەی بەرژەوەندیی هاووڵاَتییان و خاوەنكارانی كوردستان.
عەلی حهمە ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەكۆبوونەوەكەیاندا تاووتوێی كێشەو گرفتەكانی كارگەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، كەبەشێكیان داخراون بەهۆی گرانیی نرخی كارەباو گرفتی نەبوونی زەوی.