لیژنهی كاروبارى تهندروستی و ژینگه بهدواداچوون بۆ پرسه ژینگهییهكانى ههرێم دهكات
بهمهبهستی بەدواداچوون بۆ پرسهكانی ژینگە لەدەڤەرە جیاجیاکانی ههرێمی کوردستان و بەتایبەتیش پرسی سووتانی رەزو باخی ھاووڵاتییان و دارستانەکان، لیژنهى كاروبارى تهندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر لهپهرلهمانى كوردستان لیژنەیەکی لاوەکیی پێکھێناو لهو چوارچێوهیهشداو بەمەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ھۆکاری سووتانی دارسنەوبەرەکانی شەقامی سلێمانی-تاسڵوجەو سووتانی شاخی گۆیژە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 2020/9/27، شاندێك بەسەرۆکایەتیی د. شایان کاکە سالح جێگری سەرۆکی لیژنەو ئهندامییهتیی لوقمان وەردی و جهلال محهمهد و شنۆ ئەشقی ئەندامانی لیژنەكه له لیژنه لاوهكییهكهی لیژنەی تەندروستی سەردانی پارێزگای سلێمانیی کردو لەلایەن د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیى لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەباڵەخانەی پارێزگا ئەنجامدرا، شاندە پەرلەمانییەکە نیگەرانیی خۆیان لهبەرامبەر دروستبوونی ئاگرو سووتان و لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری دار سنەوبەرو سەوزایی دەربڕی و بۆ ئەم مەبەستە داوای ڕوونکردنەوەیان لەپارێزگاری سلێمانی کردو داوایانکرد کەھۆکاری ئاگرکەوتنەکان ڕوونبکاتەوەو زانیاری بدات بەلیژنە پەرلەمانییەکە.
پارێزگاری سلێمانی وێڕِای بەخێرھێنانی لیژنەکە، سوپاسی خەمخۆریی کردن بۆ پرسی ژینگەو ئاماژەی بەوەکرد کەساڵانە بەھۆکاری جیاجیاو لەناوچە جیاوازەکان ئاگر دروست دەبێت و زیانێکی زۆر بەژینگە دەگەیەنێت و ھەموولایەکیشی دڵنیا کردەوە کەبەوردی لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووەو بەدواداچوون دەکەن و ھەرکەس و لایەنێک کەمتەرخەم بووبن یان ھۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە بووبن ئەوا ڕێکاری یاساییان لەدژ دەگیرێتەبەر.
ھەرئەمڕۆ لیژنە پەرلەمانییەکە لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوەو سەرباری گفتوگۆکردن لەسەر سووتانی ژینگە، کۆمەڵێک بابەتی تری پەیوەندیدار بەکاروباری لیژنەکە تاووتوێ کران.
لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکار لەڕێگەی لیژنەی لاوەکییهكهیهوه بۆ بهدواداچوونی ژینگە لەسهردانهكانىى و كاهركانى بهردهوام دهبێت بۆ پارێزگاو ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسە ژینگەییەکان و ھۆکاری دروستبوونی ئاگر کەبەداخەوە ساڵانە بەھۆکاری جیاواز ڕێژەیەکی زۆری سەوزایی و دار لەھەرێمی کوردستان لەناو دەچن و تائێستا نەتوانراوە ڕێگهچارەی گونجاو بدۆزرێتەوە.