Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی راپۆرت له‌سه‌ر دوو پێشنیازه‌یاسا ئاماده‌ ده‌كات

ئەمڕۆ دووشه‌مه‌ 2020/9/28، لیژنەی كاروبارى یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ليژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە تادره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو، پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق تاووتوێ كرا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساكه‌و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى رێكاره‌ یاساییه‌كانی خۆی وه‌رگرێ و بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی په‌رله‌مان تا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخان كرا بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستكاریكردن و زیانگه‌یاندن به‌تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، بۆئه‌وه‌ى ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت و رێكاره‌ یاساییه‌كانی خۆى وه‌رگرێت و بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ بكرێت.