لیژنەی ئاوەدانکردنهوهو وەبەرھێنان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشهمه 2020/9/15، لیژنهى ئاوهدانكردنهوهو وهبهرهێنان لهپهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
دەسپێکی کۆبوونەوەكه سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكهوه ئەوانەی پێویستییان بەوەڵامدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و چارهسهركردنیان.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا دەرئەنجامی سەردانی ئهو لیژنە لاوەکییانهى کە لەکۆبوونەوەی رابردووى لیژنەكهدا بریارى پێكهێنانى درابوو بۆ سەردانیكردنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستا بەمەبەستی بەدواداچوون و وەرگرتنی داتاو زانیاری سهبارهت بهیەکەکانی نیشتەجێبوون و کرێنشینان و کەمدەرامەتان و بەدواداچوونی ڕێگاوبانەکان ھەروەھا پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لەسنووری ئەو پارێزگایانە، بەڕاپۆرت و داتاو زانیاریی ورد لەلایەن لیژنە لاوەکییەکانهوه خرانەڕوو و دوای گفتۆگوکردنیان و راگۆڕینەوە لەسەر ڕاپۆرتەکان لیژنە بریاریدا سەرجەم ڕاپۆرتەکان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بۆ کاری پێویست.