Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌دەروازە سنوورییەكان دەداتە سەرۆكایەتیی پەرلەمان

به‌مه‌به‌ستی ئامادەكردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكه‌ بۆ دەروازە سنوورییەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/30، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی ئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبوه‌وە.
لەكۆبوونەوەكەدا راپۆرتی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌سەردانە مەیدانییەكانی لیژنەكە بۆ دەروازە سنوورییەكان ئامادەكراو بڕیاره‌ ئاراسته‌ی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه‌ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت بەمەبەستی به‌دواداچوون و دۆزینه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ چۆنیەتيی رێكخستنه‌وه‌ی دەروازە سنوورییه‌كان و باشتر كۆنتڕۆڵكردنی جووڵەی بازرگانی لەدەروازەكاندا.