لیژنەی دارایی راپۆرت لهسهر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت ئامادە دەكات
![](/media/6621/kurdistan_parliament_ldaraye.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132451664100000000)
بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/21، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا لیژنەكە دەستیكرد بەئامادەكردنی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە تەواوی سەرنج و تێبینییەكانی ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەهەند وەرگیراوەو تیشكی خراوەتەسەری.