Skip to the content
Menu

لیژنەی دارایی و وەزیری هەرێم تاووتوێی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت دەكەن

له‌درێژه‌ى كۆبوونەوەكانیدا بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت لەسەر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 2020/9/28، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی د.ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەكردنی راپۆرتی پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق كرا بۆئەوەی لەرێگەی ئەم پرٍۆژەیاسایەوه‌ دەرگای گەندەڵی و بوونی شەفافییەت لەفرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت ئاشكراببێت.
ئەو پڕۆژەیاسایە لەچوارچێوەی ئەو پڕۆژانەدایە كەمه‌به‌ست لێیان چاكسازیكردنه‌ لەسەرجەم سێكته‌ره‌كانى دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم لەبەرژەوەندیی گشتیدا.