Skip to the content
Menu

لیژنەی كشتوكاڵ بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفتەكانی كه‌رتى كشتوكاڵ له‌دەڤەری گەرمیان دەكات

بەمەبەستی تاووتوێكردنی كێشەو گرفتەكانی كشتوكاڵی و دانانی كارگەی چەوو لم لەسەر رووباری سیروان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 2020/9/29، لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له‌په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپەرشتی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنه‌و ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانى لیژنەكە كۆبووه‌وە.
لەكۆبوونەوەكە خوێندنەوە بۆ راپۆرتی لیژنەی دیاریكراو بۆ سەردانی دەڤەری گەرمیان لەسەر چەند كێشەیه‌ك كرا، بەتایبەت دەربەندیخان و كەلار بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی دانانی كارگەی چەوو لم لەسەر رووباری سیروان.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر هاوردەكردنی پەتاتەی به‌كارهێندراو بؤ پیشەسازی كرا، بەم هۆیەوەش لیژنەكە بڕیاریدا كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامبدات بەبەشداریی خاوەن كارگەكانی چپس و ژمارەیەك جووتیاری بەرهەمهێنەری پەتاتەو نوێنەری عه‌لوەكان و بازرگاكانی هاوردەكردنی پەتاتە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت.