لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
بهمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگی پهیوهست بهكارى لیژنهكه، ئەمڕۆ چوارشەمە 2020/9/9، لیژنەى ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لهپهرلهمانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئووف بەگ سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه كۆبووهوه.
دەسپێکی کۆبوونەوەكه سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەى ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای تاووتوێکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵاَمدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوهو ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبەستی چارەسەرو کاری پێویست.
تەوەرێکی دیكهى کۆبوونەوەكه قسەكردن بوو لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ھێزەکانی ناوخۆو ئاسایش کە لەلایەن ئەندامانی لیژنەكهوه گفتوگۆى لەسەر کرا، هەروەها چەندین بابەتی تر کەپەیوەندیی بەهێزەکانی ناوخۆو ئاسایشەوە ھەبوو خرانهڕوو.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا باس لهگرنگیی سەردانی مەیدانی بۆ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەكارى لیژنەكهو دروستکردنی هەماهەنگییەکی زیاتر لەنێوانیان كرا.