لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوهی ھەرێم چهند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشهمه 2020/9/29، لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوهی ئیدارهى ھەرێم لهپهرلهمانى كوردستان، بەسەرپەرشتیی جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى ئهنجامدا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون، خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان ئەوانەى پێویستییان بەوەڵامدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بەمەبەستی بهدواداچوون و چارەسەركردنیان.
ههر لهكۆبوونهوهكهدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر بازنەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و دوخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کەچيی بەسەر دێت لەگەڵ بازنەکانی ھەڵبژاردن کرا، کە لەلایەن ڕاوێژکاری لیژنەكه د.خامۆش عومىر عهبدو ئامادەکرابوو.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر دواھەنگاوەکانی کوتاییپێھێنانی ئەو پەرتووکەی کەتایبەتە بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کەلەلایەن لیژنەو بەھەماھەنگیی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان بریارە بەمنزیکانە چاپ بکرێت.